خۆڕاگری : بە پێی ئەو بانگهێشتنامە کە لە بەر دەست دایە بەڕێز دکتور محەمەد قەدەمی لە ماوەی ٥ ڕۆژ دا دەبێ خۆی بە دادگای ئینقلابی شاری بانەبناسێنێت. لە سەر ئەو تۆمەتانەی کە لە لایەن داواکاری گشتی ئاڕاستەی ناوبراو کراون. ئەو تۆمەتانەی کە لە لایەن دادگاوە ئاراستە ناوبراو کراون بریتین لە بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندە بە دژی حکومەت وبڵاو کردنەوەی پڕو پاگەندە بە دژی رێبەری ئێران لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان. دکتور محەمەد قەدەمی یەکێک لەو کەسانە بوو کە خۆی بۆ دەهەمین دەورەی سەرکۆماری لە ئێران پاڵاوتبوو کە رەدی سەڵاحییەت کرابوو،ناوبراو لە وتوێژێکی جەنجاڵی دا کە لە زۆر لە مێدیاکان بڵاو بووە، لە ناو ناوەندەکانی حکومەت رووبەڕووی ڕەخنەی زۆر بۆوە. ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners