دەستبەسەر کردنی کچێکی تەمەن ١٦ساڵە خەڵکی سەقز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

خۆڕاگری:ڕۆژی ٢٨جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی کچێکی تەمەن ١٦ساڵە خەڵکی سەقز بە ناوی “ژینا حەسەنی موقەدەم”لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر کراوە. “ژینا حەسەنی موقەدەم”دوای ئەوەی کە دەستبەسەر دەکرێ ڕاستەوخۆ گۆزراوەتەوە بۆ ئیتلاعاتی شاری سنە و دوای دوو حەوتوو توانیوێتی لە ڕێگای تەلێفۆن پێوەندی بە بنەماڵەکەیەوە بکات و شوێنی ڕاگیرانی خۆی بە بنەماڵەکەی ڕابگەیەنێ. “ژینا حەسەنی موقەدەم”کە بۆ ماوەی کەمتر لە دوو مانگ ئەندامی یەکێک لە حیزبە کوردییەکان بووە لە ڕۆژی ٢٦ی جۆزەردان بە وەرگرتنی ئەماننامە دەگەڕیتەوە بۆ ئێران. ماڵپەری ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320

فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian

تلگڕام:@xoragre

ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners..