دەستبەسەر کرانی دوو هاووڵاتی خەڵکی گوندی شیانی سەر بە شاری سنە

‌خۆڕاگری: دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی شیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سنە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.
بە پێی هەواڵەکان ،ڕۆژی دووشەممە ١٤ی پووشپەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە لە گوندی شیان دوو هاووڵاتییان بە ناوەکانی “نەجات عەزیزی” ٢٢ ساڵە و “بێهزاد محەمەدی” ٣٣ ساڵە دەستبەسەر کردووە.
ئەو هێزە ئەمنییەیانە بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی ئەم دوو هاووڵاتییەیان دەستبەسەر و لەگەڵ خۆیانیان بردوون.
تا ئێستا لە هۆکاری دەستبەسەر کردن و شوێنی ڕاگیران و ئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵ ئەم دوو هاوولاتییە زانیارییەک لە بەر دەست دا نییە. ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners