سزای یەکساڵ زیندان بۆ کوڕی مێهدی کەڕووبی


محەممەد حوسێن کەڕووبی، کوڕی مێهدی کەڕووبی بە تۆمەتی کۆبوونەوە بەدژی ئەمنییەتی نەتەوەیی و پڕپاگەندە بەدژی نیزام، سزای یەکساڵ بەندکران و پێ‌بژاردنی بەسەردا سەپا.
محەممەد جەلیلیان، پارێزەری محەممەد حوسێن کەڕووبی، ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی پووشپەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی، ڕایگەیاند کە محەممەد حوسێن لە پێوەندی لەگەڵ نامەی باوکی “مێهدی کەڕووبی” بۆ ناڕەزایەتیی دەربڕین لەهەمبەر تەقاندنەوەی فڕۆکە ئۆکراینییەکە لەلایەن سپای پاسدارانەوە کە بوو بەهۆی کوژرانی ١٧٦کەس ،لەلایەن دادگای ئینقلابەوە محەممەد حوسێن بە تۆمەتی” کۆبوونەوە بەدژی ئەمنییەتی نەتەوەیی و پڕوپاگەندە بەدژی نیزام” دەسبەسەر و پاش ٦٣ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتیی ئازاد کرابوو، ڕۆژی شەممە ١٢ی پووشپەڕ لەلایەن لقی ٢٦ی دادگای ئینقلابی تارانەوە بە سەرۆکایەتی دادوەر”ئەفشاری” بە یەکساڵ بەندکران و پێ‌بژاردن سزا دراوە.
کەڕووبی لە نامەکەیدا ڕوو لە عەلی خامنەیی وتبووی تۆ بۆ ڕێبەری ئێران نابی و دەبێ دەستلەکار بکێشیەوە. ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners