‌ ناڕوونی چارەنووسیی هاووڵاتییەکی خەڵکی ڕوانسەر

هاووڵاتییەکی خەڵکی ڕوانسەر پاش دوو حەوتوو لە دەسبەسەر کرانی چارەنووسی ناڕوونە.

ڕۆژی شەممە ٢٢ی جۆزەردانی١٤٠٠ی هەتاوی، “سادق وەیسی” خەڵکی گوندی “روتەوەن” سەر بە شاری ڕوانسەر لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر و وچارەنووسی نادیارە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەوە ڕایگەیاند کە “سادق وەیسی” بڕوانامەی کارناسیی باڵای زانستە سیاسییەکانی لە زانکۆی ئازادی کرماشان وەرگرتووە و هێزەکانی ڕیژیم دوای دەسبەسەر کردنی ناوبراو ماڵ و دووکانەکەشیان پشکنییوە و دەستیان بەسەر کامپیوتێر، مۆبایل و تەنانەت ئۆتۆمبێلی ناوبراودا گرتووە.
تا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەر کردن و شوێنی ڕاگیرانی هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەی بۆ ناوەندە پێوەندیدارەکان بێ‌ئاکام ماوەتەوە. ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners