دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییەکی کورد لە دیواندەرە


خۆڕاگری: ڕۆژی پێنجشەممە ٣ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “دلێر شامحەممەدی”، خەڵکی دیواندەرە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنیکی نادیار گوازرایەوە.
پێشتریش ئەو هاووڵاتییە، بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی” لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە لێپرسینەوەی لەگەڵ کرابوو.
هەتا ئێستا سەرەڕای بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە کوردە بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی کوڕەکەیان بێئاکام ماوەتەوە و هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر کردن و شوێنی ڕاگیرانی دلێر شامحەمەدی لە بەر دەست دا نییە.
ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners