دەستبەسەر کرانی دوو هاووڵاتی لە ناوچەی شنۆ

خۆڕاگری: سەرلە بەیانی ڕۆژی پێنج شەممە ٣ی پووشپەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی “هاشم خۆران” و “مێهران سولەیمان پوور”خەڵکی گوندی ئاڵیان دەستبەسەر کردوە.هێزە ئەمنییەکان بە هێزێکی زورەوە هەڵیانکۆتاوەتە سەر گوندی ئاڵیان سەر بە ناوچەی دەشتەبێل لە شاری شنۆ، دوای دەستبەسەر کردنی ئەو دوو هاووڵاتییە ماڵەکانیان پشکنیون و کۆمەڵیک کەلوپەلی کەسی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردەیان لەگەل خۆیان بردووە.
شایانی باسە کە تا کاتی ئامادە کردن ئەم هەواڵەلە هۆکاری دەستبەسەر کردنی و شوێنی ڕاگیرانی ئەو دوو هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەر دەست دا نییە.
ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners