‌ سیروان ئێناخی” بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا

خۆڕاگری: ڕۆژی سێشەممە ١ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “سیروان ئێناخی” تەمەن ٣٠ ساڵ خەڵکی گوندی “سەریاس” سەر بە بەخشی “باینگانـ”ـی شاری پاوە، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی هەتا کاتی دادگاییەکەی لە یەکێک لە دەسبەسەرگەکانی ناوەندە ئەمنییەتییەکان لە کرماشان ئازاد کرا.
ئەو هاووڵاتییە کوردەڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی جۆزەردان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکان بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر کرابوو.
شایانی باسە کە هێزە ئەمنییەکان داوی دەستبەسەر کردنی ناوبراو ماڵەکەیان پشکنیوە و دەستیان بەسەر کەل و پەلی شەخسی ئەو هاووڵاتییە کوردە داگرتووە.
تا ئێستا هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتی‌ وەپاڵدراوی ئەو هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەر دەست دا نییە. ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners