دەسبەسەرکردنی دوو هاووڵاتی تر لە شاری دیواندەرە

‌ خۆڕاگری: لە ڕۆژانی ڕابردوودا دوو هاووڵاتیی خەڵکی دیواندەرە لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کراون.
کاتژمێر ٦ی بەیانی ڕۆژی شەممە ٥ی پووشپەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی دیواندەرە، هاووڵاتییەکیان بە ناوی “ئەمجەد مورادی” تەمەن ٣٠ ساڵ بە بێ بوونی هیچ بەڵگەییەکی یاسایی دەسبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراوە.
بە پێی زانیارییەکان هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات ئەو هاووڵاتییەیان لەکاتی گەڕانەوە لە شاری قوم دەسبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی پێنج شممە ٣ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی تەمەن ٣٠ ساڵی خەڵکی گوندی “کێلە کەوە”ی دیواندەرە بە ناوی “زانیار مورادی” لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەسبەسەر کراوە.
تا ئێستا سەرەڕای بەدواداچوونی بنەمالەکانیان لە چارەنوسی کورەکانیان هۆکاری دەست بەسەر کردن و شوێنی ڕاگیرانی ئەو هاووڵاتیانە زانیارییەک لەبەردەست دا نییە. ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners