خۆڕاگری: دوو چالاکی مەدەنی خەڵکی مەریوان کە لە ماوەی مانەوەیان لە زیندان لە پێراگەیشتنە دەرمانەکانیان بێبەش بوون، بە دانانی بارمتە ئازاد کران.
ڕۆژی دووشەممە ٧ی پووشپەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی، ئارام فەتحی شاعیر و نووسەر و هەروەها سورەیا حەقدووست چالاکی مەدەنی خەڵکی مەریوان دوای ١١ رۆژ دەستبەسەرکران بە دانانی بارمتەی ١٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی و تا کاتی دادگای کردنیان ئازاد کران.
بەپێی هەواڵەکان، ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە کە لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بە هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی و پروپاگەندە دژی حکوومەتتۆمەتبار کراون.
ئارام فەتحی و سورەیا حەقدووست ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوانەوە دەستبەسەر کرابوون.
ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners