خۆڕاگری: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو دا دوو بەندکراوی سیاسی خەڵکی پیرانشار کە ئێستا لە بەندیخانەی نەغەدە ڕاگیراون، بە ناوەکانی عەباس سدیقی و عومەر خاکزاد خەڵکی گوندی “شێلم جاڕان”ی پیرانشار لەلایەند دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای ورمێ بۆ یەک ساڵ بەندکران(تەعزیری) و ٤ ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراو کەم کرایەوە.
عەباس سدیقی و عومەر خاکزاد پێشتر لەلایەن لقی ١٠٢ی دادگای تاوانەکانی ٢ی پیرانشار بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردی دژبەری کۆماری ئیسلامی هەر یەکیان سزای پێنج ساڵ بەندکرانیان بە سەردا سەپاوبوو.
عەباس سدیقی ٢٦ی بانەمەڕی ١٣٩٩و عومەر خاکزاد ١١ی جۆزەردانی١٣٩٩ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران دەستبەسەر و دوای دوو مانگ لێپێچینەوە بە بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کران.
https://t.me/xoragre http://www.xoragri.com فیس بووک :https://www.facebook.com/%D8%A6%DB%95%D9%86%D8%AC%D9%88%D9%85%DB%95%D9%86%DB%8C-%D8%B2%DB%8C%D9%86%D8%AF%D8%A7%D9%86%DB%8C%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D8%B3%DB%8C%D8%A7%D8%B3%DB%8C-37221158357251