چوار هاوڵاتی دیكە بە دانانی بارمتە لە گرتووخانەی شنۆ ئازاد كران

خۆڕاگری: شەممە،٢٣ی ڕەشەممە،چوار هاوڵاتی كورد لەدەسبەسەرکراوانی مانگی ڕێبەندانی١٣٩٩ی هەتاوی بە ناوەكانی ”لوقمان تاهیری”فەردین بایزیدی”فەیسەل عەلی ئابادی”و”جبڕەئیل شەعبانی”،تا کاتی دادگایی کردنەکەیان بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە گرتووخانەی شنۆ ئازاد كران. ئەو چوار هاووڵاتییە رێبەندانی ٩٩ بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەک لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ لێپێچینەوە بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە. https://t.me/xoragre http://www.xoragri.com فیس بووک :https://www.facebook.com/%D8%A6%DB%95%D9%86%D8%AC%D9%88%D9%85%DB%95%D9%86%DB%8C-%D8%B2%DB%8C%D9%86%D8%AF%D8%A7%D9%86%DB%8C%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D8%B3%DB%8C%D8%A7%D8%B3%DB%8C-37221158357251