بەڕێوەچوونی دووبارەی دادگایی کردنی سامان کەریمی لە دادگای ئینقلابی سنە

خۆڕاگری: ڕۆژی شەممە ١٣ی بەفرانبار،دۆسییەی زیندانی سیاسی كورد بە ناوی ”سامان كەریمی”،كوڕی ”محەممەد سالح”، خەڵكی شاری بانە،لە دادگای ئینقلابی شاری سنە پاش ڕەتكردنەوەی حوكمی ئێعدامی ناوبراو لە دیوانی باڵای وڵات بەڕێوەچوو.
دۆسییەی ئەو زیندانییە سیاسییە،پاش پێداچوونەوە بە پەروەندەی ناوبراو لە لقی ٢٧ی دیوانی باڵای وڵات لە شار قوم كە بە هۆی كەموكۆڕی ڕەت کرابووە.

‍ سامان كەریمی ڕێکەوتی ١٧ی خەزەڵوەری ساڵی ٩٧، لە “تەپەی سلێمان بەگــی بانە، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگەی قەرارگای شارامفەڕ لە شاری سنە کرابوو.

ئەو زیندانییە سیاسییە کوردە، ڕێکەوتی ٢١ی خەزەڵوەری ساڵی ٩٨، لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی شاری سنە، بە سەرۆکایەتیی دادوەر “سەعیدی” بە تۆمەتی “بەغی و ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران” دادگایی و ڕێکەوتی ١٣ی سەرماوەزی هەمان ساڵ حوکمی ئێعدام و ١١ ساڵ بەندکرانی تەعزیری بە ناوبراو ڕاگەیەندرابوو. https://t.me/xoragre http://www.xoragri.com فیس بووک :https://www.facebook.com/%D8%A6%DB%95%D9%86%D8%AC%D9%88%D9%85%DB%95%D9%86%DB%8C-%D8%B2%DB%8C%D9%86%D8%AF%D8%A7%D9%86%DB%8C%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D8%B3%DB%8C%D8%A7%D8%B3%DB%8C-37221158357251