خۆڕاگری: دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامیی ئێران سزای بەندکران و لێدانی شەلاقی بە سەر ١٣ کەس لە ناڕازییانی هێرشی سەربازیی تورکیە بۆ سەر رۆژاوای کوردستان دا سەپاند.
بە پێی هەواڵی هەواڵدەرییەکان ١٣ هاووڵاتیی خەڵکی مەریوان بە ناوەکانی “فواد یووسفی”، “ئەفشین رەحمانی”،”کەماڵ کۆنەپۆشی”، ” سەید ئومید سەجادی”، ” شەهاب زەمانی”، “موبین نادری”، “تاریق رۆستەمی”، “دیاکۆ تابا”، “هیمەت کەریمی”، “مێهدی تارقی”، ” سەید ئومید حەقپەرست”، “عەلی یەعقووبی” و “محەمەد نادری” هەر یەکەو سزای شەش مانگ بەندکران و لێدانی ٣٠ زەربەی شەلاقیان بە سەردا سەپا.
سەپاندنی ئەو سزایە بە تۆمەتی “تێکدانی ئاسایشی گشتی و تێکهەڵچوون لە گەڵ هێزە ئەمنیەکان” و لە لایەن دادگای شۆڕش و دادگای گشتیی مەریوانەوە دەرچووە.
ئەو هاووڵاتییانە بە هۆی نەبوونی پیشینەی تاوان بە پێی یاسای سەزادانی ئیسلامی سەزایەکەیان بۆ ماوەی یەک ساڵ هەڵپەسێردرا.
رۆژی هەینی ٢٠ی رەزبەری ١٣٩٨ی هەتاوی ژمارەیەک لە هاووڵاتییانی مەریوانی لە کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی لە پارکی میللەتی ئەو شارە هێرشی سەربازیی تورکیەیان بۆ سەر ڕۆژاوای کوردستان مەحکووم کرد و ژمارەیەک لەو کەسانە ڕۆژانی دواتر لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.
https://t.me/xoragre http://www.xoragri.com فیس بووک :https://www.facebook.com/%D8%A6%DB%95%D9%86%D8%AC%D9%88%D9%85%DB%95%D9%86%DB%8C-%D8%B2%DB%8C%D9%86%D8%AF%D8%A7%D9%86%DB%8C%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D8%B3%DB%8C%D8%A7%D8%B3%DB%8C-37221158357251