خۆڕاگری: ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی ڕەشەممەی ١٣٩٩ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی سلێنی سەر بە سەوڵاوا بە ناوی “عەبدوڕەحمان عەبدی” لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە بێ بوونی هیچ بەڵگەییەک لە شاری تاران دەسبەسەرکرا.
عەبدوڕەحمان عەبدی خەڵکی گوندی سلێنی سەوڵاوا سەر بە پارێزگای سنەیە و دوای دەستبەسەر کران بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
هەتا ئێستا لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و یان ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە کوردە و هەروەها شوێنی ڕاگیرانی زانیاریەک لە بەر دەست دا نییە.
https://t.me/xoragre http://www.xoragri.com فیس بووک :https://www.facebook.com/%D8%A6%DB%95%D9%86%D8%AC%D9%88%D9%85%DB%95%D9%86%DB%8C-%D8%B2%DB%8C%D9%86%D8%AF%D8%A7%D9%86%DB%8C%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D8%B3%DB%8C%D8%A7%D8%B3%DB%8C-37221158357251