خۆڕاگری: ڕۆژی سێشەممە ١٩ی ڕەشەممە، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “زاهیر پەس و پیش ناسراو بە(جۆڵا)”، تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵکی گوندی “چیانە” سەر بە پیرانشار، بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانە بەندیخانەی ناوەندی نەغەدە کرا.
ڕۆژی دووشەممە، ٢٩ی بەفرانبار، دادگای ئینقلابی پیرانشار ئەو هاووڵاتییەی بە ٣ مانگ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرد
ئەو هاووڵاتییە بە تومەتی “پڕۆپاگەندە دژی نیزام هاوکاری یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی “، تۆمەتبار کراوە.
ئەو هاووڵاتییە پێشتر بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرا،
٢٧ی خەزەڵوەر، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەو هاووڵاتییەیان دەسبەسەر کردبوو.
https://t.me/xoragre http://www.xoragri.com فیس بووک :https://www.facebook.com/%D8%A6%DB%95%D9%86%D8%AC%D9%88%D9%85%DB%95%D9%86%DB%8C-%D8%B2%DB%8C%D9%86%D8%AF%D8%A7%D9%86%DB%8C%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D8%B3%DB%8C%D8%A7%D8%B3%DB%8C-37221158357251