ژنێکی کورد سێ ساڵە بە بێ مافی مەرەخەسی لە بەندیخانەی ورمێ ڕاگیراوە

خۆڕاگری: ژنێکی کوردی خەڵکی شاری ورمێ کە حوکمی ٨ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە ماوەی سێ ساڵە لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ڕاگیراوە و هەتا ئێستا هەواڵی دەستبەسەر کرانی میدیایی نەبووەتەوە.

ژنێکی کوردی خەڵکی شاری ورمێ بە ناوی ”باران بێهزاد“ ماوەی سێ ساڵە کە لە بەندی ژنانی بەندیخانەی ناوەندیی شاری ورمی ڕاگیراوە.


بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، باران بێهزاد پێشتر ئەندامی یەکێک لە حیزبە کوردییەکان بووە و سێ ساڵ پێش دوای دابڕان لەو حیزبە گەڕاوەتەوە بۆ ورمێ و هەر ئەوکات لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران دەستبەسەر و دوای دوو مانگ بۆ بەندی ژنانی بەندیخانەی ورمێ گوازراوەتەوە.


ئەو سەرچاوەیە وتیشی کە، باران بێهزاد ساڵی ١٣٩٧ لەلایەن لقی دووهەمی دادگای شۆڕشی ورمێ بە سەرۆکایەتی دادوەر شەیخلوو بە تۆمەتی ”ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکان“ حوکمی ٨ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە.


باران بێهزاد لە سێ ساڵ پێشەوە بە بێ هەبوونی مافی مەرەخەسی لە بەندی ژنانی بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ ڕاگیراوە