دەستبەسەر کرانی ٥٣ هاووڵاتی کورد لە مانگی ژوئیەی ٢٠٢٠ دا

خۆڕاگری: لە ماوەی مانگی ڕابردووی زایینی، لاینکەم ٥٣ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران، مەدەنی و مەزهەبی دەستبەسەر کراون.

بە پێی ئامارەکانی ناوەندەکانی مافی مرۆڤ، لە ماوەی مانگی ژوئیەی ٢٠٢٠ دا، لانیکەم ٥٣ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی، مەدەنی، مەزهەبی و پەیوەندی لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراون.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ٤٧ کەس بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و پەیوەندی لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەت، ٤ کەس بە تۆمەتی چالاکی مەدەنی ٢ کەس بە تۆمەتی چالاکی مەزهەبی دەستبەسەر کراون.


زیاترین هاووڵاتی لە پارێزگای سنە دەستبەسەر کراون کە ٣٧ حاڵەت بووە. هەروەها دەستبەسەر کرانی ٨ هاووڵاتی لە پارێزگای سنە، ٧ هاووڵاتی لە پارێزگای کرماشان و هاووڵاتییەک لە پارێزگای ئیلام تۆمار کراوە.

دوو کەس لەو دەسبەسەر کراوانە ژن و سێ کەسیان مێرمنداڵ و تەمەنیان ژێر ١٨ ساڵ بووە.