هەواڵ

لاوێکی کورد پاش بانگهێشت کردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان دەسبەسەر کرا

ڕۆژی دووشەممە ١٠ی خەرمانان، لاوێکی کورد بە ناوی “سالار چاوشی” کوڕی “عەبدوڵڵا”، تەمەن ٢١ ساڵ و خەڵکی گوندی “حاجی لەکـ”ـی ناوچەی چۆمی مەجیدخانـ”ـی بۆکان، پاش بانگهێشتکردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان، دەسبەسەر کرا. دەسبەسەرکردنی ئەو هاووڵاتییە […]

هەواڵ

هاجەر سەعیدی حوکمی پێنج ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا

خۆڕاگری: هاجەر سەعیدی چالاکی ژنان لە شاری سنە لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوکمی پێنج ساڵ بەندکرانی هەڵپسێردراوی بەسەردا سەپێندرا. هاجەر سەعیدی چالاکی مەدەنی و چالاکی بواری ژنان لە شاری سنە، لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆرشی […]

هەواڵ

دەستبەسەر کرانی دوو مامۆستای ئایینی کورد لە بۆکان

خۆڕاگری: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان دوو مامۆستای ئایینی ئەو شارەیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستوونەتەوە. ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی گەلاوێژی ١٣٩٩ (١٠ی ئاگۆستی ٢٠٢٠)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان دوو مامۆستای ئایینی خەڵکی ئەو شارەیان […]

هەواڵ

نادیار بوونی چارەنووسی سوهەیلا حیجاب دوای بریندار کرانی

خۆڕاگری: سوهیلا حیجاب، پارێزەری دەستبەسەر کراوی کورد کە لە بەندیخانەی قەرچەکی وەرامین ماوەی پێنج ساڵەی حوکمەکەی تێپەڕ دەکات، دوای ئەوەی لەلایەن بەندکراوێکی دیکەوە بە سەختی بریندار و بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گوازراوەتەوە، چارەنووسی نادیارە. بەیانی ڕۆژی […]

هەواڵ

چارەنووسی هاووڵاتییەکی دەستبەسەر کراوی شنۆیی پاش سێ مانگ نادیارە

خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ کە نزیکەی سێ مانگ پێش ئێستا لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوە، چارەنووسی نادیارە. هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ بە ناوی ”لوقمان سەیدەپوور“ تەمەن ٢٤ ساڵ، نزیکەی سێ مانگ پێش لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی […]

هەواڵ

حوکمی سێدارەی حەیدەر قوربانی بەڕێ کرا بۆ بەشی جێبەجێکرانی حوکمەکان

خۆڕاگری: بە پێی زانیاریی باوەرپێکراو دۆسیەی بەندکراوی سیاسیی کورد حەیدەر قوربانی بەڕێ کراوە بۆ بەشی جێبەجێکرانی حوکمەکانی دادسەرای سنە بە مەبەستی جێبەجێکرانی حوکمی سێدارەی ناوبراو و ئەگەری زۆرە لە رۆژانی داهاتوودا ئەو حوکمە جێبەجێ بکرێ. […]

هەواڵ

حوکمی سێدارەی حەیدەر قوربانی، بەندکراوی سیاسی کورد پەسەند کرا

خۆڕاگری: حوکمی سێدارەی بەندکراوێکی سیاسی کورد لەلایەن دیوانی بەرزی وڵاتی ئێرانەوە پەسەند و ئەو حوکمە بە پارێزەر و بنەماڵەکەی ڕاگەیەندراوە. ڕۆژی پێنجشەممە ١٦ی گەلاوێژی ١٣٩(٦ی ئاگۆستی ٢٠٢٠)، حوکمی سێدارەی حەیدەر قوربانی، بەندکراوی سیاسی خەڵکی کامیاران […]

راگەیەندراو

پەیامی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە بۆنەی کۆچی دوایی کاک جەلیل گادانی

بە داخەوە ئەمڕو ١٦ی گەلاوێژی ١٣٩٩ کەسایەتیی ناوداری بزووتنەوەی سیاسیی کوردستان و تێکۆشەری دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستان،  کاک جەلیل داوی حەوت دەیە خەبات و تێکۆشان بە هۆی نەخۆشیی کۆرۆنا لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی هەرێمی کردستان […]

هەواڵ

دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز بە مەبەستی تێپەڕاندنی حوکمەکەی

خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز کە پێشتر لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو، بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی بەندکرانەکەی دەستبەسەر کرا. ڕۆژی دووشەممە ١٣ی گەلاوێژی ١٣٩٩ (٣ی ئاگۆستی ٢٠٢٠)، رەزا مەجیدیان چالاکی مەدەنی خەڵکی سەقز […]

هەواڵ

باری تتەندروستیی شاناز سادقی فەڕ لە هەشتەمین ڕۆژی مانگرتن لە خواردن ناجێگیرە

خۆڕاگری: بەندکراوێکی سیاسی کورد کە کە لە بەندی ژنانی بەندیخانەی ورمێ ڕاگیراوە لەکاتێکدا هەشتەمین ڕۆژی مانگرتنی تێپەڕاند کە باری تەندروستی ناجێگیرە. شاناز سادقی فەڕ، بەندکراوی سیاسی کورد کە ئەمڕۆ هەشتەمین ڕؤژی مانگرتن لە خواردنی خۆی […]