دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز بە مەبەستی تێپەڕاندنی حوکمەکەی

خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز کە پێشتر لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو، بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی بەندکرانەکەی دەستبەسەر کرا.


ڕۆژی دووشەممە ١٣ی گەلاوێژی ١٣٩٩ (٣ی ئاگۆستی ٢٠٢٠)، رەزا مەجیدیان چالاکی مەدەنی خەڵکی سەقز بۆ تێپەرکردنی ماوەی حوکمی ٦ مانگ بەندکرانی خۆی بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ناساندووە.

رەزا مەجیدیان ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی رێبەندان (١٣ی فێوریەی ٢٠١٧) هاوکات لەگەڵ شەس چالاکی مەدەنیی دیکەی خەڵکی سەقز لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر و دوای نزیک بە دوو مانگ بە دانانی بارمتەی ١٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

ناوبراو دواتر لەلایەن دادگای شۆرشی شاری سەقزەوە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردستانی حوکمی ٦ مانگ دەستبەسەرکرانی بەسەردا سەپێندرا.