هاووڵاتییەکی کورد لە کاتی ناڕەزایەتییەکاندا بە تەقەی هێزە سەرکوتکەرەکان شەهید کرا

خۆڕاگری: سارا بێهبوودی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی ڕوودباری پارێزگای گیلان، لە کاتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی شاری ڕەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتەرەکانی ڕێژیم گیانی لەدەست داوە.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری”، ئێوارەی ڕۆژی هەینی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤ی هەتاوی، “٩ی جانیوەریی ٢٠٢٦ی زایینی”، سارا بێهبوودی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی «ڕەشی»ـی ڕوودباری سەربە پارێزگای گیلان، لە کاتی خۆپیشاندانەکانی مانگی بەفرانباری ئەمساڵدا، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە ڕاستەوخۆ بە گولـلەی جەنگی تەقەی لێکراوە و بەوهۆیەوە گیانی لە دەست داوە.

ناوبراو وەرزشوان و شاخەوانێکی چالاک بووە و پێشتر چەندین لووتکەی بەرزی شاخی وەک شاخی «کەماڵ» بە بەرزیی ٣٧٠٠ میتر لە ناوچەی سەهەند و لووتکەی «شا موعەلیم»ـی لە پارێزگای گیلان بڕیبوو و هەروەها تەرمەکەیان لە زێدی خۆی بە خاک سپاردووە.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*