خۆراگری: عەلیحەسەن شمایلی، مامۆستای دەسبەسەرکراوی خەڵکی سونقوڕ پاش نزیکەی ١٥ڕۆژ ڕاگیران، بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی ئازاد کرا.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی شەممە، ٢ی ڕەشەمەی ١٤٠٤ی هەتاوی “٢١ی فێوریەی ٢٠٢٦ی زایینی” مامۆستای عەلیحەسەن شمایلی، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی شاری سونقوڕ پاش ١٢ڕۆژ دەسبەسەربوون، بە دانانی بارمتەی قورس بە بڕی ٥٠٠ملیۆن تمەن و بەشێوەی کاتی تا کاتی دادگاییکردنەکەی لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ئازاد کرا.
ناوبراو ڕۆژی ٢٠ی مانگی ڕێبەندانی ئەمساڵ، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کرا و لەکاتی دەسبەسەرکردنیدا هێزە سەرکوتکەرەکان کردەوەی توندوتیژی و بێرێزیکردنیان بەکار هێنا و هەروەها ئەم مامۆستایە پێشتریش بەهۆی چالاکییەکانیەوە ڕووبەڕووی گوشار و لێپێچینەوەی ئەمنی دەزگا سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم بۆتەوە.

Be the first to comment