خۆڕاگری: ئەفشین حوسێنپەناهی و خەبات دێهدار، دوو چالاوانی مەدەنیی خەڵكی سنە، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە، ٢١ی ڕێبەندانی ١٤٠٤ی هەتاوی ” ١٠ی فێوریەی ٢٠٢٦ی زایینی” ئەفشین حوسێنپەناهی، چالاکی ژینگەپارێزی و مەدەنیی خەڵكی شاری سنە و برای شەهید “ڕامین حوسێنپەناهی”، جارێکی دیکە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراوە و چارەنووسی نادیارە.
هاوکات لەهەمانڕۆژدا خەبات دێهدار، چالاکی کرێکاریی خەڵكی شاری سنە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە، بەبێ بوونی هێچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی و هەروەها بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار و چارەنووسی نادیارە.

Be the first to comment