خۆڕاگری: تاهیرە سولەیمانی، چالاکوانی ژینگەپارێزی خەڵكی کرماشان و دەسبەسەرکراوی شۆڕشی ژینا، بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای زیاتر لە سێ مانگ بەندکردن، ڕەوانەی بەندیخانە کرا.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی یەکشەممە، ١٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٤ی هەتاوی “٨ی فێوریەی ٢٠٢٦ی زایینی” تاهیرە سولەیمانی، چالاکوانی ژینگەپارێز و یەکێک لە دەسبەسەرکراوانی شۆڕشی ژینا، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٣مانگ و ١٠ڕۆژ بەندکردن، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانە کراوە.
ناوبراو پێشتر لە کاتی خۆپیشاندانە سەرانسەرییەکانی شۆڕشی ژینا لە کاتێکدا کە بریندار ببوو، لەلایەن هێزە هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا و دواتر لەلایەن دادگای ئینقلابی ڕیژیمەوە بەتۆمەتی پڕوپاگەندە بەدژی نیزامی ڕێژیم سزای ٣مان و ١٠ڕۆژ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا.

Be the first to comment