خۆڕاگری: دەزگای قەزایی ڕێژیم بۆ سێهەمینجار سزای سێدارە بەسەر ناسر بەکرزادەدا، هاووڵاتیی خەڵكی ورمێدا سەپاندووە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی هەینی، ١٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٤ی هەتاوی “٦ی فێوریەی ٢٠٢٦ی زایینی” ناسر بەکرزادە، بەندکراوی سیاسیی خەڵكی شاری ورمێ و بەندکراو لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ، لە لایەن لقی دووی دادگای ئینقلابی ئیسلامیی ڕێژیمەوە لەو شارەوە بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ئیسرائیل، بۆ سێهەمینجار سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندراوە.
سزای ناوبراو پێشتر دوو جار لەلایەن لقی ٣٩ی دیوانی باڵای ڕێژیمەوە ڕەت کرابووەوە، بەڵام دادگای ئینقلاب سوورە لەسەر جێبەجێکردنی سزاکەی، هەربۆیە لەکۆتاییدا سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندراوە و دادگای ئینقلابی ڕێژیمیش سورە لەسەر ئەوەیکە ئەو سزایە دەبێ جێبەجێ بکرێت.
ڕۆژی سێشەممە، ١٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٤ی هەتاوی، ئەو سزایە بە شێوەیەکی فەرمی بە پارێزەرانی ناوبراو ڕاگەیەندراوە و ئەو بڕیارە لە کاتێکدایە کە ناوەندە مافی مرۆییەکان نیگەرانیی قووڵی خۆیان دەربڕیوە بەرانبەر بە سەپاندنی سزای سێدارە بەسەر بەندکراوانی سیاسی و ئەمنیی کورد لە ژێر ناوی جۆراوجۆردا.

Be the first to comment