دەسبەسەر و بێسەروشوێنکردنی بیست‌و‌یەک هاووڵاتیی کورد لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: بیست‌و‌یەک هاووڵاتیی کورد لە شارە جیاکانەوە، ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هیزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە بە بێ بوونی هیچ بەڵگەییەکی یاسایی دەسبەسەر و بێسەروشوێن کراون.

ڕۆژی سێ‌شەممە، ١٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٤ی هەتاوی “٣ی فوریەی ٢٠٢٦ی زایینی” ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا بیست‌و‌یەک هاووڵاتیی کورد لە شارە جیاکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە و سەرەڕای تێپەڕبوونی ماوەیەکی زۆر هیچ زانیارییەک سەبارەت بە چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ئەو هاووڵاتییانە لەبەردەستدا نییە.

– ئەرشەک زەعفەرانی، خەڵکی خوراسان، بەفرانباری ١٤٠٤هەتاوی  ژانویەی ٢٠٢٦میلادی لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم دەسبەسەر کراوە.

میلاد ئیبراهیمی و حامید ئیبراهیمی خەڵکی کامیاران کە ڕێکەوتی ١٢ی ڕێبەندانی١٤٠٤ی هەتاوی ٢ی فوریەی ٢٠٢٦ی زاینیی لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم بە شێوە توندوتیژ دەسبەسەر کراوە.

– میلاد ئیسماعیلی، خەڵکی ‌ئیلام کە ڕێکەوتی ٢٧ی بەفرانباری١٤٠٤ی هەتاوی ١٧ی ژانویەی ٢٠٢٦ی میلادی لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم دەسبەسەر کراوە.

– محەممەد‌ئەمین سەفەری، خەڵکی ئاودانان کە ڕێکەوتی ١٣ی ڕێبەندانی١٤٠٤ی هەتاوی ٢ی فوریەی ٢٠٢٦ی میلادی لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم دەسبەسەر کراوە.

– مەسعوود خضری، خەڵکی بۆکان سەر بە پارێزگای ورمێ کە ڕێکەوتی ٨ی ڕێبەندانی١٤٠٤ی هەتاوی ٢٨ی ژانویەی ٢٠٢٦ی میلادی لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم دەسبەسەر کراوە.

– ئازاد ڕەسووڵی‌فەرد ،کوری ڕەحیم، ڕەحیم شیلانی کوری عوسمان، دوو هاووڵاتی خەڵکی بۆکان سەر بە پارێزگای ورمێ کە ڕۆژی ١٠ ڕێبەندانی ١٤٠٤ی هەتاوی، ٣٠ی ژانویەی ٢٠٢٦ی زاینیی لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم لەو شارە دەسبەسەر کراون.

– فەرهاد نەسیری، خەڵکی ئیلام کە ڕێکەوتی ٨ی ڕێبەندانی١٤٠٤ی هەتاوی ٢٨ی ژانویەی ٢٠٢٦ی زاینیی لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم دەسبەسەر کراوە.

– بهرووز وەلی بیگی، خەڵکی کۆمار سەر بە پارێزگای ئیلام کە ڕێکەوتی ١٠ی ڕێبەندانی١٤٠٤ی هەتاوی ٣٠ی ژانویەی ٢٠٢٦ی زاینیی لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم دەسبەسەر کراوە.

– جەلیل جەفاکێش، خەڵکی سەر‌پل‌زەهاو سەربە پارێزگای کرماشان کە ڕێکەوتی ١٩ی بەفرانباری١٤٠٤ی هەتاوی ٩ی ژانویەی ٢٠٢٦ی زاینیی لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم دەسبەسەر کراوە.

– نیما خورەکی تەمەن١٨ساڵ خەڵکی ئاودانان،معراج شێرخانی٣٠سالە، خەڵکی ئیلام کە ڕێکەوتی ١٨ و ١٩ی بەفرانباری١٤٠٤ی هەتاوی ٩و٨ی ژانویەی ٢٠٢٦ی زاینیی لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم دەسبەسەر کراوە.

– ئەمیر حوسین وەرمەقانی، خەڵکی دێولان کە لە ڕێبەندانی١٤٠٤ی هەتاوی ٢٨ ژانویەی ٢٠٢٦ی زاینیی لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم دەسبەسەر کراوە.

– سەردار سەید ڕەحیمی، خەڵکی گوندی گامێشگولی سەر بە شاری مەهاباد کە ڕێکەوتی ١٣ی ڕێبەندانی١٤٠٤ی هەتاوی ٢ی فوریەی ٢٠٢٦ی زاینیی لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم دەسبەسەر کراوە.

– کارۆ منبەری، خەڵکی ئاوایی نییەر سەربە پارێزگای سنە کە ڕێکەوتی ١٣ی ڕێبەندانی١٤٠٤ی هەتاوی ٢ی فوریەی ٢٠٢٦ی زاینیی لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم دەسبەسەر کراوە.

– ئۆمید ئەڵڵا مورادی ٢١ساڵە، خەڵکی بیجار کە ڕێکەوتی ١١ی ڕێبەندانی١٤٠٤ی هەتاوی ٣١ی ژانویەی ٢٠٢٦ی زاینیی لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم دەسبەسەر کراوە.

– بهزاد وەلی بیگی، خەڵکی لۆمار سەربە پارێزگای ئیلام کە ڕێکەوتی ١٣ی ڕێبەندانی١٤٠٤ی هەتاوی ٢ی فوریەی ٢٠٢٦ی زاینیی لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم دەسبەسەر کراوە.

– محەممەد زینی‌وەند، خەڵکی دەرەشهر ئیلام کە ڕێکەوتی ٢٦ی بەفرانبار١٤٠٤ی هەتاوی ١٦ی ژانویەی ٢٠٢٦ی زاینیی لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم دەسبەسەر کراوە.

– فەرزاد مورادی، خەڵکی ئاوایی ئەنجیرە سەر بە ئیلام کە ڕێکەوتی ١٨ی بەفرانباری١٤٠٤ی هەتاوی ٨ی ژانویەی ٢٠٢٦ی زاینیی لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم دەسبەسەر کراوە.

– مێهدی نەقدی خەڵکی فارووجی سەر بە پارێزگای خوراسان کە ڕێکەوتی ١٨ی بەفرانباری١٤٠٤ی هەتاوی ٨ی ژانویەی ٢٠٢٦ی زاینیی لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم دەسبەسەر کراوە.