خۆڕاگری: گوڵاڵە مەحموودیئازەر، هاووڵاتیی خەڵكی مەهاباد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێران لە تاران، گیانی لەدەست داوە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی پێنچشەممە، ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ی هەتاوی “٨ی جانیوەری ٢٠٢٦ی زایینی” گوڵا موحموودیئازەر، هاووتیی خەڵكی شاری مەهاباد، لە خۆپێشاندانە سەرانسەرییەکانی شاری تاران، بە تەقەی ڕاستەوخۆی گولـلەی جەنگی هێزە سەرکوتکەرەکانی سپای تێرۆریستی پاسداران گیانی لەدەستدا داوە.
ناوەندە سەرکوتکەرەکانی سەرەڕای ئەوەیکە ڕاستەوخۆ بە گولـلەی جەنگی ئەو هاووڵاتییەیان کوشتووە، داوایان لە بنەماڵەکەی کردووە بۆ وەرگرتنەوەی تەرمی ڕۆڵەکەیان دەبێ بڕی یەک ملیاردتمەن بدەن و هەروەها لەو دۆخەی ئێستادا کۆماری ئیسلامی بەوپەڕێ دڕەندەییەوە کەڵک لە بواری ماددی و مەعنەویی وەردەگرێ و گوێ بە باری دارایی و دەروونیی خەڵک نادات.
