خۆڕاگری: دوو هاووڵاتیی خەڵکی ناوچەی هەوشار بەناوەکانی ئارمین ڕەحیمی و سینا مورادی، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراون.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەژووری هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی هەینی، ۱۲ی بەفرانباری ۱٤۰٤ی هەتاوی “۲ی جانیوەری ۲۰۲٦ی زایینی” ئارمین ڕەحیمی و سینا مورادی، دوو هاووڵاتیی خەڵکی ئەحماوای سەربە شاری تیکابـی ناوچەی هەوشار، لە شاری کەرەج لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراون.
ئەو دوو هاووڵاتییە لە شاری کەرەج بوون کە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بەشێوەیەکی دڕەندانە و بە بەکارهێنانی کردەوەی توندتیژی دەسبەسەر کراوان و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار و تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسەبەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسیان لەبەردەستدا نییە و هەواڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکانیشیان بێئاکام ماوەتەوە.
