دەسبەسەرکردنی دووهاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: هەژار تورجی، ڕزگار خانپایە، دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری پیرانشارلەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،(خۆڕاگری) ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی سەرماوەزی ١٤٠٤ی هەتاوی(١٥ی دسامبری ٢٠٢٥ی زاینیی)، هەژار توورەجی و ڕزگار خوانپایە دووهاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار ، بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی و قەزایی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران دەستبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

هێزەکانی ڕێژیم هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەو دوو هاووڵاتییە و دەسبەسەریان کردوون کە تا ئێستا سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەیان هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانە خراوەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییەیانە لەبەردەستدا نییە و چارەنووسیان ناڕوونە.