خۆڕاگری: سۆران یوسفی، هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای چوار ساڵ بەندکردن، دەسبەسەر و گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە، ٢٧ی خەزەڵوەری ١٤٠٤ی هەتاوی، سۆران یوسفی، هاووڵاتیی خەڵكی گوندی “سڵامەت”ـی سەربە شاری بۆکان، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای چوار ساڵ بەندکردن کە پێشتر بەسەریدا سەپێندرابوو، دەسبەسەر کراو و گوازراوەتەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی بۆکان.
ناوبراو پێشتر لەلایەن لقی دووی دادگای ئینقلابی ئیسلامیی ڕێژیمەوە لە بۆکان بەتۆمەتی پڕوپاگەندە بەدژی نیزامی ئێران، سزای ٤ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرابوو و هەروەها ڕۆژی چوارشەممە، ١٤ی سەرماوەزی ساڵی ڕابردوو لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کرا و پاش ماوەیەک ڕاگیران، بەدانانی بارمتە و بەشێوەیە کاتی ئازاد کرا.
