دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی کامێران لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: نووشین ڕەزایی، هاووڵاتیی خەڵکی کامێران، نزیکەی حەفتەیەکە لەلایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت.

ڕۆژی یەکشەممە، ١١ی خەزەڵوەری ١٤٠٤ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: ماوەی حەفتەیەکە نووشین ڕەزایی، هاووڵاتیی خەڵكی شاری کامێران لەلایەن ‌هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ گرتنگەیەکی ڕێژیم لە سنە.

ناوبراو نیوەشەوی ڕۆژی دووشەممە، ٥ی خەزەڵوەری ١٤٠٤ی هەتاوی، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعاتی ڕیژیمەوە کە هەڵیانکوتایە سەر ماڵەکەیان بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کراوە و بە مەبەستی لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوە گوازراوەتەوە بۆ یەکێک لە گرتنگەکانی ڕێژیم لە سنە و هەروەها تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە.