دەسبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی خەڵكی سەردەشت و ڕەبەت لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە

خۆڕاگری: ئاکۆ عەزیزی و ئەیووب ڕەشی، دوو هاووڵاتیی خەڵكی سەردەشت و ڕەبەت لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ٧ی خەزەڵوەری ١٤٠٤ی هەتاوی، ئاکۆ عەزیزی، هاووڵاتیی خەڵكی شارۆچکەی ڕەبەت و ئەیووب ڕەشی، هاووڵاتیی خەڵكی گوندی “پاراستان”ـی سەربە شاری سەردەشت، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراون.

هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیم بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەک، بەشێوەیەکی دڕەندانە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەو دوو هاووڵاتییە و هاوکات ئەو هێزە سەرکوتکەرەکانی دەستیان بەسەر کەلوپەلی تایبەتی ئەو دوو هاووڵاتییەدا گرتووە و لە پاش دەسبەسەرکردنیان هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکرد و چارەنووسیان لەبەردەستدا  نییە.