
خۆڕاگری: هەشت چالاکوانی ئایینیی خەڵکی کرماشان بەناوەکانی یاسین ئەعزەمی، موعین خودادادی، یاسین شەهسەواری، فەرید مرادی، یاسین ڕەمەزانزادە، هێمن پاڵانی، عیرفان مرادی و پەیمان بابایی، لەلایەن ڕێژیمی ئێرانە سەرجەم سزای ۲۰ساڵ بەندکردنیان بەسەردا سەپێندراوە.
ڕۆژی هەینی، ٢٥ی ڕەزبەری ١٤٠٤ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا یاسین ئەعزەمی، موعین خودادادی، یاسین شەهسەواری، فەرید مرادی، یاسین ڕەمەزانزادە، هێمن پاڵانی، عیرفان مرادی و پەیمان بابایی، هەشت چالاکوانی ئایینیی خەڵكی کرماشان، سەرپێڵ زەهاو و جوانڕۆ، لەلایەن دەزگای قەزایی ڕێژیمی ئێرانە سەرجەم سزای ۲۰ساڵ بەندکردنیان بەسەردا سەپێندراوە.
ئەو هەشت چالاکوانە ئایینییە، لە ساڵی ١٤٠٠ی هەتاویدا لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کران و پاش ماوەی ٢مانگ ڕاگیران، بەدانانی بارمتەی قورس بە بڕی یەک ملیاردتمەن بەشێوەی کاتیی و تاکاتی دادگاییکردنەکەیان ئازاد کران.