
خۆڕاگری: سۆهەیلا خالیدیان، چالاکوانی مەدەنی و دەسبەسەرکراوی شۆڕشی ژینا جارێکی دیکە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی شەممە، ١١ی گەلاوێژی ١٤٠٤ی هەتاوی، سۆهەیلا خالیدیان، مامۆستا، چالاکوانی مەدەنی یەکێک لە دەسبەسەرکراوانی شۆڕشی ژینا و هاووڵاتیی خەڵکی شاری سنە، جارێکی دیکە لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
ناوبراو ڕۆژی شەممە، ٢١ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی، لەکاتی شۆڕشی ژینادا لە شاری سنە، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کرا و هەروەها ئێستاش لە پاش دەسبەسەرکردنییەوە تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لە بەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدوداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە.