
ڕۆژی ١٢ی جۆزەردان، وەبیرهێنەرەوەی جینایەت و تاوانێکی لەبیر نەکراوی جەللادەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە دەرحەق بە ٥٩ لاوی مەهاباد.
لە ١٢ی جۆزەردانی ساڵی ١٣٦٢ی هەتاوی، ٥٩ لاوی مەهاباد تەنیا بە تاوانی کورد بوون و داکۆکییان لەسەر مافە ڕەواکانی نەتەوەکەیان، بە کۆمەڵ ئێعدام کران.
ئەم کردەوە دژە مرۆییە، ماهیەتی رێژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ هەمووان ڕوون کردەوە کە چلۆن بە سیاسەتێکی سیستماتیک هەوڵی کپکردنی زایەڵەی ئازادی و ماف-ویستی دەدا.
ڕزگاریخوازەکانی نێو زیندان!
لە بەرابەر هەموو زووڵم و زۆر و هەڵاواردنەی ڕێژیم، ئێوە بەندییە سیاسییەکانی نەتەوەیی کورد بە خۆڕاگریتان، بوون بە هێمای کۆڵنەدان بۆ گەلەکەمان و بەتایبەتی لاوانی نیشتمان.
هەر بۆیە یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەلاتی کوردستان وێڕای بەرز ڕاگرتنی یادی ئازایەتی و بوێری ٥٩ لاوی مەهاباد و هەموو بەندکراوە سیاسییەکان، سەری ڕێز دادەنوێنێت و پەیمان نوێ دەکاتەوە کە تا گەیشتن بە مافە ڕەواکانی گەل، لە خەبات و تێکۆشان بەردەوام دەبێت.
هیوای سەرکەوتن بۆ ڕێکخراوەکەتان ئەنجومەنی زیندانییانی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
سڵاو بۆ گیانی پاکی سەروەرانی مێژوو!
کۆمیتەی بەڕێوەبەریی گشتیی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
۱۱ی جۆزەردانی ۱۴۰۴