
خۆڕاگری: سۆما محەممەدڕەزایی، چالاکوانی مافەکانی ژنان و هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵكی سنە، پاش زیاتر لە حەفتەیەک ڕاگیران بەشێوەی کاتیی ئازاد کرا.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ٢٩ی ڕەشەمەی ١٤٠٣ی هەتاوی، سۆما محەممەدڕەزایی، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵكی شاری سنە و چالاکوانی مافەکانی ژنان، پاش ٩ڕۆژ دەسبەسەربوون، بە دانانی بارمتەی قورس بە بڕی ١ملیاردتمەن و بەشێوەی کاتیی تاکاتی دادگاییکردنەکەی لە بەندیخانە ئازاد کرا.
ناوبراو ڕۆژی ٢٠ی ڕەشەمەی ئەمساڵ، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە کە هەڵیانکوتایەوە سەر شوێنی کارەکەی، بەبی بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی و هەروەها بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کرا.