خۆڕاگری: مەحموود نیروومەن، چالاکوانی فەرهەنگیی خەڵكی خۆراسانی ڕەزەوی، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ١ساڵ و ٦مانگ بەندکرد دەسبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانە کرا.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ٢٦ی بەفرانباری ١٤٠٣ی هەتاوی، مەحموود نیروومەند، چالاکوانی فەرهەنگی و بەندکراوی سیاسیی پێشووی خەڵكی خۆراسانی ڕەزەوی، کە پێشتر سزای بەندکردنی بەسەردا سەپێندرابوو، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە و بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ١ساڵ و ٦مانگ ڕەوانەی بەندیخانەی شاری دەرگز کراوە.
ناوبراو پێشتر لەلایەن ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە بەهۆی چالاکییە فەرهەنگییەکانییەوە کە لە بواری زمانی کوردیدا دەیکردن، دۆسییەسزاییان بۆ کرد و ڕووبەڕووی لێپێچینەوە بوو و لە کۆتاییدا لەلایەن لقی ١ی دادگای گشتیی و ئینقلابی ڕێژیمەوە لە دەرگز، بە سەرۆکایەتی قازی “وەفایی” بەتۆمەتی پڕوپاگەندە بەدژی نیزامی ڕێژیم و هەوڵدان بەدژی ئاسایشی گشتی، سزای ١ساڵ و ٦مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا.