خۆڕاگری: بەهمەن نادری، هاووڵاتیی خەڵكی کرماشان، لەلایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، سزای ١ساڵ بەندکردن و پێبژاردنی پارەی بەسەردا سەپێندراوە.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ٢١ی سەرماوەزی ١٤٠٣ی هەتاوی، بەهمەن نادری، هاووڵاتیی خەڵكی کرماشان، لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی ئیسلامی ڕێژیمی ئێرانەوە، بەتۆمەتی پڕوپاگەندە بەدژی نیزامی کۆماری ئیسلامی، سزای ١ساڵ بەندکردن و پێبژاردنی پارە بە بڕی ١٠ملیۆن بەشێوەی حازریی بەسەردا سەپێندراوە و ئەو سزایە بەشێوەی فەرمی بەو هاووڵاتییە ڕاگەیەندراوە.
ناوبراو ڕۆژی ٢٠ی خەرمانانی ساڵی ڕابردوو لەکاتی دووهەمین ساڵڕۆژی خۆپیشاندانە سەرانسەرییەکان، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کرا و پاش نزیکەی ٢مانگ ڕاگیران، بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتیی تاکاتی دادگاییکردنەکەی ئازاد کرا.