دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی خۆی لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: عیسا عەلیزادە، هاووڵاتیی خەڵكی خۆی لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراوە.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ٢٣ی خەزەڵوەری ١٤٠٣ی هەتاوی، عیسا عەلیزادە، هاووڵاتیی خەڵکی شاری خۆی، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

هێزە داگیرکەرەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە و بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەریان کردووە و لەگەڵ خۆیان ڕفاندوویانە بۆ شوێنێکی نادیار و هەروەها تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و درووست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە.