دووبارە دەسبەسەرکردنەوەی وەزشوانێکی خەڵکی کرماشان لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: ڕەزا ئۆلفەتی، وەرزشوانیی  بواری لەشجوانیی خەڵکی کرماشان، جارێکی دیکە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرایەوە.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە، ٣١ی گەلاوێژی ١٤٠٢ی هەتاوی، ڕەزا ئۆلفەتی، قارەمانی وەرزشی بواری لەشجوانیی خەڵکی شاری “گیەڵان”ـی سەربە پارێزگای کرماشان، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە کە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکەی و بە شێوەیەکی دڕەندانە بۆ دووهەمینجار دەسبەسەر کرایەوە، کە پێشتریش لە ڕەوتی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی‌دا دەسبەسەر کرابوو.

 جێی ئاماژەیە کە، ڕەزا ئۆڵفەتی پێشتر ڕۆژی یەکشەممە ٨ی خەزەڵوەری ساڵی ڕابردوو، لەدرێژەی خۆپیشاندانە سەرانسەرییەکانی کرماشان لە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کرا و دواتر بە دانانی بارمتەی قورس ئازاد کرا و هەروەها لە کاتی دەسبەسەرکردنییەوە تائێستا هیچ زانیەرییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لە بەردەستدا نییە.