ڕفاندنی سێ ژینگەپارێزی خەڵکی کامیاران لەلایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە

خۆڕاگری: سێ چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی کامیاران بەناوەکانی “یاسر سابری، موحسین و سەعید دادگەر” کە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەی کۆساڵان چووبوونە ئەو ناوچەیە، لەلایەن سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر کراون.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا، یاسر سابری، موحسین و سەعید دادگەر، سێ چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی کامیاران بە مەبەستی کۆژاندنەوەی ئاگری کۆساڵان کە لەلایەن سپای تێرۆریستی پاسداران بەهۆی تۆپ‌بارانەوە ئاگری گرتبوو ڕوویان لەو ناوچەیە کردبوو و لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر و ڕفێندراون بۆ شوێنێکی نادیار.
ئەو سێ چالاکە ژینگەپارێزییە لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا ڕۆڵیان هەبووە لە کوژاندنەوەی ئاگرکەوتنەوە لەو ناوچانە و هەر بە مەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەی کۆساڵان ڕوویان لەو شاخە کردووە و لە کاتی گەڕانەوەیاندا لەلایەن سپای تێرۆریستی پاسدارانەوە بێ هیچ بەڵگەیەک دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاری گواستوونەتەوە.