دوو هاووڵاتی خەڵکی پیرانشاربە مەبەستی جێبەجێ کردنی حوکمەکەیانڕەوانەی بەندیخانەی شاری نەغەدە کران

خۆڕاگری :بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،ڕۆژی ٢٧ی ڕەشەممەی ١٤٠١ی هەتاوی  دوو بەندکراوی سیاسی خەڵکی پیرانشار بە ناوەکانی “ئەنوەر شێخە” و “ڕەحمان قادری” بە مەبەستی جێبەجێ کردنی سزاکەیان ڕەوانەی بەندیخانەی شاری نەغەدە کران.

ئەو دوو هاووڵاتییە پێشتر لە لایەن دادگای شوڕش بە تۆمەتی هاوکاری و ئەندامەتی لە حێزبێکی کوردی دژبەری کۆماری ئیسلامی سزای بەندکرانیان بەسەر دا سەپێندرابوو.”ئەنوەر شێخە” بە ٢ ساڵ ٧ مانگ و هەروەها “ڕەحمان قادری” بە ٦ مانگ بەندکران مەحکووم کرابوون.

 جێگای ئاماژەیە”ئەنوەر شێخە” ڕۆژی سێشەممە ١١ی خەزەڵوەر و ڕەحمان قادری ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی ڕێبەندان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە بە بێ نواندنی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و گوازرابوونەو بۆ شوێنێکی نادیار.