خۆڕاگری:ڕۆژی٣ی ڕیبەندانی ١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی چور سەر بە مەریوان بە ناوی “سەعدی غەفاری” لە درێژەی دەستبەسەر کردنی خەڵکی کوردستان بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان هێرش کراوەتە سەر ماڵەکەی و بە توندو تیژی دەستبەسەر کرواوەو موبایلی ئەندامانی بنەماڵەکەشی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستی بەسەر دا گیراوە.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی لەبەردەست دا نییە.