پیرانشار: مامۆستا یونس نەوخا سزای بەند کرانی بەسەر دا سەپیندرا

خۆڕاگری:ڕۆژی ٢٦ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی مامۆستایەکی ئاینی خەڵکی پیرانشا مامۆستای علوومی دینی لە مەدرەسەی سەلاحەدینی ئەییوبی شاری پیرانشار بە ناوی “مامۆستا یونس نەوخا”لە لایەن دادگای تایبەت بە مامۆستایانی ئاینی لە شاری تەورێز سزای بەند کران و بێبەری کردن لەو پۆشینی لیباسی مەلایەتی بە سەردا سەپێندرا.

بە پێی ئەو حوکمە”مامۆستا یونس” بە تۆمەتی پڕوپاگاندا بە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران بە ٧ مانگ و ١٥ ڕۆژ بەند کرانی تەعزیری، و بێڕێزی کردن بە پیرۆزییەکانی کۆماری ئیسلامی بە ٣ ساڵ بەندکرانی تەعزیری، و هەوەها بێڕێزی کردن بە ڕێبەری کۆماری ئیسلامی بە ١٥ مانگ بەندکرانی تەعزیری مەحکووم کراوە.

هەوەها ئەو دادگایە” مامۆستا یونسی” بە بێبەری کردن بە پۆشینی لیباسی مەلایەتی  بۆ هەتاهەتایە مەحکووم کردووە.

مامۆستا یونس ١٦ی جۆزەردانی ١٤٠١ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر دوای تەواو بوونی لێپرسینەوەکەی بە بارمتە ئازاد کرابوو.