خۆڕاگری: ڕۆژی ٢٥ی سەرماوەزی١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری مەهاباد بە ناوی”ڕەسووڵ ئەیوەر”تەمەن ٢٣ ساڵ لە درێژەی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کوردستان لە ڕەوتی خرۆشانی خەڵک دژ بە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی لە شاری مەهاباد بە بێ بوونی هیچ بەڵگەییەکی یاسایی ، لە لایەن هێزە سەرکووتکەرەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران،دەسبەسەر و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
تا ئێستا لە چارەنووسی هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.