بۆکان : دەستبەسەر کردنی قوتابییەکی تەمەن ١٧ سالی خەڵکی بۆکان

خۆڕاگری: ڕۆژی  چوارشەممە ٢٢ی سەرماوەزی١٤٠١ی هەتاوی قوتابییەکی تەمەن ١٧ ساڵ بە ناوی”چیا ناسری” لە درێژەی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کوردستان لە ڕەوتی خرۆشانی خەڵک دژ بە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی لە شاری بۆکان بە بێ بوونی هیچ بەڵگەییەکی یاسایی ، لە لایەن هێزە سەرکووتکەرەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران،دەسبەسەر و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

تا ئێستا لە چارەنووسی هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.