سەقز : دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز

خۆڕاگری: ڕۆژی  پێنج شەممە ٢٣ی سەرماوەزی١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز بە ناوی”چیا ناسری” لە درێژەی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کوردستان لە ڕەوتی خرۆشانی خەڵک دژ بە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی لە شاری سەقز بە بێ بوونی هیچ بەڵگەییەکی یاسایی ، لە لایەن هێزە سەرکووتکەرەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران،دەسبەسەر و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

تا ئێستا لە چارەنووسی هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.