خۆڕاگری: ڕۆژی ١٩ی سەرماوەزی١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری قووروە بە ناوی”فاتمە خادمی ٣١ ساڵە” لە درێژە دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کوردستان لە ڕەوتی خرۆشانی خەڵک دژ بە دەسڵاتی کۆماری ئیسلامی لە شاری قووروە بە بێ بوونی هیچ بەڵگەییەکی یاسایی ، لە لایەن هێزە سەرکووتکەرەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران،دەسبەسەر و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
تا ئێستا چارەنووسی نادیارە.