سەحنە : بریندارێکی شاری سەحنە دانیشتووی کەرەج گیانی لە دەست دا

خۆڕاگری :ڕۆژی سێ شەممە ١٥ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی یارسانی خەڵکی شاری سەحنە دانیشتووی کەرەج بە ناوی”سپێهر ئەعزەمی ” کە لە ڕێورەسمی چلەی “حەدیس نەجەفی” بە تەقەی ڕاستەوخوی هێزە سەرکووتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئیران بریندار کرابوو بەهۆی سەختی برینەکەی لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی کەرەج گیانی لە دەست دا.