دێولان : یاسین فەتحی سەزای بەندکرانی بەسەر دا سەپێندرا

خۆڕاگری: لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا” یاسین فەتحی” چەلاکی مەدەنی خەڵکی دێولان لە لایەن لقی دووی دادگای کەیفەری دێولان سزای ٥ سال و ٨ مانگی بەسەر دا سەپاند.

بە پێی ئەو بڕیارە یاسین فەتحی بە تۆمەتی پرۆپاگەندا بە دژی رێژیم بە ٨ مانگ بەندکران، تێکدانی ئاسایشی گشتی بە ١٨ مانگ بەند کران،کۆبوونەوە و تەبانی بە دژی ئاسایشی نەتەوەیی  ٤٢ مانگ بەندکرانی بەسەر دا مەحکووم کراوە.

یاسین فەتحی مانگی رەزبەری ١٤٠١ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر و دوای تەواو بوونی ماوەی لێپرسینەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی شاری سنە کرابوو.